
ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، سەرەڕای بڕیاری لالیگا بۆ زیادكردنی مووچەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە ناچێتە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای یاری خاوێن تا یاریزانەكانی لە لیستی یانەكەیدا تۆمار بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەرشەلۆنە سەركەوتوو نەبێت لە یەكلاییكردنەوەی دۆخی دارایی خۆی پێش مانگی یەكی داهاتوو، ئەوا ناتوانێت لە سەرەتای ساڵی نوێی 2025ەوە پشت بە ئۆلمۆ ببەستێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، خولی ئیسپانیا رایگەیاند یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت موچەی یاریزانەكان لە لە 204 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 426 ملیۆن یۆرۆ بەرزبكاتەوە.
دانی ئۆلمۆی تەمەن 26 ساڵ لە كۆتا ڕۆژەكانی گواستنەوەی هاوینەی 2024 لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانیەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد، هەروەها ناوی لە لیستی تیپەكەدا تۆماركرا لەبری كریستینسنی بەرگریكاری دانیماركی كە بەهۆی پێكانەوە زیاتر لە سێ مانگ دوردەكەوێتەوە.