
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان كیلیان مباپێ هاوینی ڕابردوو ڕازی بوو لەگەڵ سەرۆكی یانەكە ناسر خەلیفی قەتەری واز لە خەڵاتی دڵسۆزی بهێنێت لە حاڵەتی ڕۆیشتن.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئەم دواییە ریال مادرید ئۆفەرێكی 130 ملیۆن یۆرۆی بۆ مباپی ناردووە و تا نیوەی ئەم مانگەی بۆ یاریزانەكە داناوە لە ئەگەری پەسەندكردن یان رەتكردنەوەی ئۆفەرەكە.
مباپێش دوای یاری كۆتایی جامی سوپەری فەرەنسا لێدوانیدا و وتی: بڕیارم لەسەر داهاتووم نەداوە بەڵام رێكەوتنێكمان لەگەڵ خلێفی هەیە لە ئەگەری هەر بڕیارێك سەلامەتی هەردوولا پارێزراوبێت.
لای خۆشیەوە فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكرد، ئەستێرە فەرەسییەكە لەگەڵ خلێفی رێككەوتووە لە ئەگەری رۆیشتنی دەستبەرداری بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی پاداشت دەبێت، لە پێنا و دروست نەبوونی هیچ كێشەیەك.
