
ڤیتۆر ڕۆكی بەڕازیلی چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا بۆ ئەوەی زیاتر باسی چەند بابەتێكی پەیوەست بە ئامادەبوونی لە بەرشەلۆنە بكات، هەروەها هەوڵی بەدەستهێنانی چ ئامانجێك دەدات لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە.
كە ڕۆكی لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەنجامیدا، دووپاتی كردەوە، هەوڵدەدات زیاتر گەشە بكات و دەیەوێت بە خێرایی خۆی لەگەڵ تۆپی پێی ئیسپانیا بگونجێنێت، دوای ئەوەی ئاماژەی بەوەدا كە یاریكردن لە بەرشەلۆنە تەواو جیاوازە و خێراترە وەك لە بەرازیل.
وتیشی: بەرشەلۆنە ئەو یانەیە كە خەونم پێوە دەبینی و گەورەترین یانەی جیهانە، كە دەچمە ژوری جلگۆڕین و سەیری دەروبەر دەكەم، هەستەدەكەم كە خەوەكەم بووە بە راستی.
دەربارەی ئامانجەكانیشی رۆكی دەڵێت: هەوڵدەدەم وردە وردە خۆم بگونجێنم، بەردەوام بم لە كاركردن، یارمەتی هاوڕێكانم بدەم و هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی بتوانین ببینە پاڵەوانی لا لیگا و چامپیۆنز لیگ.
دوپاتیشیكردەوە، لەم وەرزەدا هێشتا یارییەكان زۆرن و ئەگەر بەردەوامبین لە كاركردن و تەركیزیان هەبێت دەتوانن دوو نازنەوەكە ببەنەوە.