
پاش ئەوەی هاندەرانی یانەی شەباب بەردەوام ناوی لیۆنێل میسیان دەوتەوە رۆناڵدۆ رەفتارێكی نەشیاوی ئەنجامدا و ئەمەش وایكرد یانەكە سكاڵا لەسەر رۆناڵدۆ تۆماربكەن و لیژنەی رێككاری یەكێتی تۆپی پێی سعودیەش داوای لە ئەستێرەكەی نەسڕ كردووە رونكردنەوە بدات لەسەر بابەتەكە.
بەگوێرەی سەرچاوە وەرزشییەكانی سعودیە، لیژنەی رێككاری سەر بە یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكە داوای لە رۆناڵدۆ كردووە روونكردنەوە بدات لەسەر ئەو هەڵسوكەوتەی كە بەرامبەر هاندەرانی یانەی شەباب نیشانیدا پاش تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەیان لەلایەن تالیسكاوە، بەگوێرەی رۆژنامەی ریازیەش، لیژنەكە سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر رۆناڵدۆدا دەسەپێنێت لەگەڵ سڕكردنی بۆ دوو یاری.
ئەمە یەكەجار نییە ئەستێرە پۆرتوگالیەكە رەفتاری لەو شێوەیە ئەنجامدەدات و ماوەیەك پێش ئێستاش لە یاری یانەكەی بەرامبەر بە هیلال لە جامی وەرزی ریاز، رۆناڵدۆ رەفتارێكی ناوەرزشی ئەنجامدا