
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی نەسڕی سعودی لە چاوپێكەوتنێكدا لە كاتی ئاهەنگی خەڵاتەكانی گڵۆب سۆكەر رایگەیاند، دوای وازهێنان لە یاریكردن نابێتە راهێنەر، بەڵكو بیر لە كڕینی یانەیەك دەكاتەوە و دەبێتە خاوەنی یانەیەكی گەورە.
وتیشی: بۆمن ئەنچیلۆتی باشترین راهێنەرە لە رووی بەڕێوبردنی یاریزانانەوە و بردنەوەی نازناوەكان بۆ ئەو بە رێكەوت نییە، ئەگەر دەشتەوێت گرەو لەسەر یانەیەك بكەیت بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ ئەوا پێویستە گرەو لەسەر ریاڵ مەدرید بكەیت.
رۆناڵدۆ باسی لەوەشكرد، مان سیتی لە بارودۆخێكی سەختدایە، یاریزانەكان دەبێت بڵێن كێشەكە لە كوێیە، گواردیۆلاش راهێنەرێكی زیرەكە و دڵنیایە سیتی دەگەڕێنێتەوە لوتكە.
دەشڵێت: خولی سعودیە لە خولی فەرەنسا بەهێزترە، لەبەر ئەوە واناڵێم خۆم لە خولی سعودیەم بەڵام خولی فەرەنسا تەنیا پاریس سان جێرمانی تێدایە، یاریكردن لە خولی سعودیە و لەژێر ئەو پلە گەرما بەرزە ئاسان نییە، هەر كەسێك پێیوایە خولی سعودیە ئاسانە تەنیا پێی دەڵێم بابێت یاری بكات دەزانێت كە قسەكانم راستە.
كریستیانۆ ئەوەشی ئاشكرارد، ڤینی شایستەی بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر بوو، هەروەها لامین یامال و جود بێلینگهام دەتوانن بۆ چەند ساڵێكی زۆر لە یاریكردن بە ئاستی بەرز بەردەوامبن ئەگەر ئاگاداری خۆیانبن و بەختیان هەبێت توشی پێكان نەبن.
وتیشی: بێرنابیۆ تۆقێنەرە و هاواركردنی هاندەران جیاوازە و هەموو یانەیەك ترسی هەیە لە یاریكردن لەو یاریگایە، هەروەها تا ئێستا مان یونایتدم خۆشدەوێت بەڵام كێشەی ئەوان راهێنەر نییە و زۆر لەوە گەورەترە.