
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، لە ماڵەكەی خۆی لە سعودیە خاوەنی یاریگایەكە كە بە ناوی ماتیۆی كوڕەكەیەتی.
رۆناڵدۆ دەڵێت، كاتێك دەچێتە ماڵەوە لەگەڵ منداڵەكانی بەردەوامە لەو یاریگایەدا یاریدەكەن و چێژ دەبینن لە كاتەكانیان، جگە لەوەش كچە بچوكەكەشی ئارەزووی زۆری بۆ راكردن هەیە لە یاریگادا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئارەزوویەكی زۆرم بۆ ئەوە هەیە كە كاتێك واز لە یاریكردن دەهێنم منداڵەكانم ناوی خێزانەكەم لە جیهانی تۆپی پێدا بپارێزن و زیاتر بەرزی بكەنەوە.
لەسەر بەردەوام بوون لە یاریكردن و خولی سعودیە، ئەستێرە پورتوگالیەكە دوپاتیكردەوە كە هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكات و دەیەوێت خزمەتی زیاتری هاندەرانی یانەكەی بكات.