
رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردووە، یانەی نەسر ئۆفەرێكی بە مووچەی سالانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئادریان رابیۆ ناوەڕاستكاری فەڕەنسی كردووە، كە ئێستا ئەو یاریزانە بێ یانەیە پاش ئەوەی لەگەڵ یۆڤانتۆس نەگەیشتە رێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
رۆژنامە ئیتاڵییەكە ئاشكرایكردووە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە لە سەردەمی یاریكردنی لە ریزەكانی یوڤێنتوس لە پاڵ رابیۆ یاریی كردووە، خۆی هاتووەتە سەر هێڵ و لەهەوڵدایە رابیۆ رازی بكات گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە سعوودییەكە واژۆ بكات.
رابیۆی 29 ساڵان دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یوڤێنتوس ئێستا بێ یانە ماوەتەوە پێشتر درێسی یانەكانی تۆلۆز و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پۆشیوە و لە ئێستادا گاڵاتەسەرای توركی و نەسڕ هەوڵی جددی دەدەن بۆ گواستنەوەی.