
ڕۆژنامەی مەیدانی سعودی بڵاویكردەوە، هاندەرانی ئیسپانی ڕوویان لە شوێنی نیشتەجێبوونی یانەی نەسڕ كردووە، بە مەبەستی گرتنی وێنەی یادگاری لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كاپتنی تیپەكە، كە بەم نزیكانە پەیوەندی بە كەمپی مەشقەكانەوە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەسڕ ئەو هۆتێلەی جێهێشت كە لێی نیشتەجێ بووە و بەرەوە ئەو یاریگایانە بەڕێكەوت كە یارییەكانی تێدا ئەنجامدەدات بەڵام لەژێر كۆنترۆڵی پاسەوانی هێزەكانی پۆلیس.
دوپاتیشتیكردەوە، پۆلیسی وڵاتەكە بەهۆی زۆری هاندەران ناچاربووە كە پارێزگاری لە یاریزانان و ستافی یانە سعودیەكە بكەن.
یانەی نەسر بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی و وەرزی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی تاعون لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودیە لە 14ی ئاب دەستپێدەكات.