
رۆناڵدۆ نازاریۆ لە ماوەكانی رابردوودا وەك یەكێك لە بەربژێرە بەهێزەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل خۆی پاڵاوت، بەڵام لە نوێترین بڵاوكراوەیدا رایگەیاندووە بەفەرمی لە خۆ پاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە كشاوەتەوە.
رۆناڵدۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینیستاگرام بڵاویكردووەتەوە، هۆكاری كشانەوەی لە ركابەرایەتیكردن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە كۆی 27 ئەندامی دەنگدەر 23 دانەیان ئامادەنەبوونە پشتگیری لێ بكەن بۆ سەرۆكایەتی یەكێتییەكە.
باسی لەوەشكرد، ئەندامەكان لە ئیداری ئێستایی هەڵبژاردەكە رازین و ئامادەنەبوون پێشوازی لێبكەن و پشتگیری لە بیرۆكەكانی بكەن، بەڵام ئەو رێز لە بڕیارەكەیان دەگرێت و هیوادارە یەكێتییەكە لە داهاتوودا بگاتە باشترین ئاستی خۆی.
داكشانی ئاستی جەماوەریی لەنێو یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەی لەكاتێكدایە، یانەی بەلەد وەلید بە خاوەندارێتی رۆناڵدۆ بە یەكێك لە خراپترین ساتەكانی مێژووی خۆیاندا دەڕۆن، بەجۆرێك لە 27 یاریی خولی ئیسپانی خاوەنی تەنها 16 خاڵن و لە كۆتایی ریزبەندیەكەدا دێن.