
رۆژنامەكانی سعودیە ئاشكرایان كرد كە ئەفسانەی پورتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كارگێڕی یانەی نەسری سعودی ئاگادار كردووەتەوە لە خواستی خۆی بۆ مانەوە لە ڕیزەكانی یانەكە تا دوای مۆندیالی 2026 كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەدا ومەكسیك بەرێوەدەچێت.
ڕۆناڵدۆ پێش ئەوەی سەردانی شاندی هەڵبژاردەی پورتوگال بكات كارگێری یانەی نەسری ئاگاداركردوە، لە خواستی خۆی بۆ یاریكردن لە مۆندیالی 2026 وە مانەوەی لە یانەكە تا دوای مۆندیال.
ڕۆناڵدۆ لە زستانی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسر واژووكرد ، دوای كۆتاییهاتنی مۆندیالی قەتەری 2022، گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو درێژكرابووەوە، لە بەرامبەردا زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە وەردەگرت.