
بەپێی رۆژنامە بەڕازیلییەكان، لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ نازاریۆ هەوڵدەدات ناوبانگی لەكەداركراوی یەكێتیی بەڕازیلی بگەڕێنێتەوە، خۆی بۆ سەرۆكی یەكێتییەكە بپاڵێوێت و هەروەها بیر لەوە دەكاتەوە كە پیپ گواردیۆلا وەك ڕاهێنەری وڵاتەكەی لە مۆندیالی 2026 دەستبەكار بخات.
ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بەبێ گومان یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی بەڕازیل و كاریگەرییەكی زۆری هەیە لە وڵاتەكەیدا، ئەو كاتەی كە یاریزانی تۆپی پێ بوو، تۆڕێكی پەیوەندی لە بواری بازرگانی، كۆمەڵایەتی، سیاسی و تەنانەت دادوەریشدا پێكهێنا، كە ئێستا دەتوانێت لە كاندیدبوونی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل سوودی لێوەربگرێت.
یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل ساڵانێكە لە دوای ڕۆیشتنی ڕیكاردۆ تێكسیرا كە لە ساڵی 1989 تا 2012 ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرازیل بوو، تووشی قەیرانی جددی بووە، لەو كاتەوە تا ئێستا حەوت راهێنەر سەركردایەتی هەڵبژاردەكەیان كردووە بەڵام سامبا نەگەڕاوەتەوە بۆ لووتكە.