لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا لە كۆمەڵەی پێنجەم یانەی نەسر لە یاریگای ئەوەل پارك میوانداری یانەی دوحێلی قەتەری كرد.

لە تایمی یەكەم یارییەكە لە ئاستێكی بەرز بینرا و هەردوو یانە چەندین جار نزیكبوون لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن تا لە خولەكی 25 تالیسكای بەرازیلی گۆڵێ پێشكەوتنی بۆ نەسر تۆماركرد.

لە تایمی دووەم نەسر لە خولەكی 56 گۆڵی دووەمی لەلایەن سادیۆ مانێ تۆماركرد پاش پێنج خولەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێ سێیەمی نەسری تۆماركرد بەڵام لە خولەكەكانی 63 و 67 یانەی دوحێل دوو گۆڵی تۆماركرد لەلایەن ئسماعیل محمد موعەیز عەلی ، لە خولەكی 81 دووبارە كریستیانۆ دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆماركرد بەڵام دڵخۆشیەكەیان زۆری نەخایاند ئۆلینگا لە خولەكی 85 سێیەم گۆڵی یانە قەتەریەكەی تۆماركرد.

سەرەنجام یانەی نەسر بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دەبینرێت و یانەی دوحێل بە خاڵێك لە پلەی سێیەمە.