
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی، وەرزێكی نائاسایی لە خولی رۆشن بەڕێدەكات و چاوی لە بەرزكردنەوەی نازناوەكانە.
لە دوای بردنەوە دراماتیكیەكەی نەسر بەرامبەر ئەهلی بە ئەنجامی 4-3، رۆناڵدۆ لە دوای یارییەكە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و گوتی: یارییەكی باشمان كرد و زۆر بەم ئەنجامە دڵخۆشین، دەمانزانی بەرامبەر ركابەرێكی بەهێز یاری دەكەین و لەم یارییەشدا، هاندەران یارمەتییان داین. چێژ لە یاری كردن وەردەگرم، گرنگترین شت بەلای منەوە، سەركەوتنی تیمەكەمە. دەمەوێت گۆڵی زیاتر و ئاستی باشتر پێشكەش بكەم. تاوەكو ئێستا كۆتاییم نەهاتووە، هێشتا گۆڵ دەكەم و سەردەكەوم. تاوەكو ئەوكاتە بەردەوام دەبم، كاتێك پێیەكانم پێم دەڵێن، تەواو كۆتاییم هاتووە.