پاش ئەوەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ناوی پاڵێواراوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشكراكردوو و ڤینیسیۆس جۆنیۆر یەكێكە لە بەربژێرە سەرەكییەكان بۆ بردنەوەی نازناوەكە، رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی لە لیدوانێكیدا بۆ تۆری ریلیڤیۆ ئاماژەی بەوەكرد ڤینی شایستەی بردنەوەی نازناوی باڵۆندۆرە.

لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ڤینیسیۆس یەكێكە لە كاریگەرترین یاریزانەكانی ئیستای جیهان و وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی شاهانە ئاستێكی زۆرباشی پیشكەشكرد.

رۆناڵدۆی دیاردە ئاماژەی بەوەشكرد، راستە كۆمەڵێك یاریزان هەبوون وەرزی رابردوو یاریزانی نایاب بوون وەك بێلینگهام و رۆدری و كارڤاخال بەڵام كاتی ئەوە هاتووە ڤینی نازناوەكە بباتەوە چونكە ساڵانێكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

دیاردە درێژەی بە قسەكانیداو وتی ئەگەر ئەستێرەكەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئەم ئاستە بەرزەی بەردەوام بێت لە یاریكردن، بەدڵنییاوە دەبیتە یەكیك لە باشترین یاریزانەكانی، مێژووی یانەكە.