رۆژنامەی ماركا چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە، تێیدا ئەفسانەكە وەڵامی چەند پرسیارێكی سەبارەت بە بەرشەلۆنە و چەند بابەتێكی تر داوەتەوە.

لە قسەكانیدا باسی لەوەكردووە، بەرشەلۆنە دووبارە بووەتەوە یانەیەك كە چێژ بە هاندەرەكانی دەبەخشێت و پاش ساڵانێكی زۆر لە قەیران ئێستا دووبارە هەست بە شادی دەكرێت تێیدا.

وتیشی: بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دوو یانەی گەورەن، بەڵام لەم وەرزە بەرشەلۆنە لە هەموو روویەكەوە شكستی بە ریاڵ هێنا و هیوادارم ئەم رێگایە بەردەوامبێت.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، لە ئێستادا بەرشەلۆنە خاوەنی یاریزانی لاوە و ئەو لاوانەش چاونەترسن، هیواداریشە تیپەكە ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ چونكە فلیك زۆر بەباشی تیپەكەی رێكخستووەتەوە.

وتیشی: من و مێسی مێژوومان تۆمار كردووە، ئێستا نۆرەی لامین یامالە، ئەوەی تا ئێستا لێی بینیومانە، لەم تەمەنەدا و بە بەهرەیەكی زۆرەوە، نائاساییە، چێژ لە بینینی یاریزانانی وەك ئەو وەردەگرم، هیوادارم لەسەر ئەو ئاستە بەردەوامبێت.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا