لە سەروبەندی جامی نەتەوەكانی ئاسیا كە دەبێتە شوێنی ڕكابەریی گەورەكانی تۆپی پێی كیشوەرەكە، تیتان سپۆرت ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیای ڕاگەیاند.

ئەم خەڵاتە ماوەی 10 ساڵە بە باشترین یاریزانی كیشوەرەكە دەدرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا سۆن هیونگ مین زاڵ بووە وهەشت جار بە باشترین یاریزان هەڵبژێردراوە، ئەمساڵیش 23 ڕكابەری دیكەی هەیە و پێدەچێت براوەیەكی جیاواز ببینین.

بابەتە سەرنجڕاكێشەكەی خەڵاتی وەرزشی تایتان ئەوەیە كە بە پێچەوانەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، یاریزانە غەیرە ئاسیایەكانی خولە ناوخۆیەكانی كیشوەرەكەش دەرفەتی بردنەوەیان هەیە، خەڵاتەكە بە دەنگی ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی ئاسیا دەبەخشرێت و هەریەكەیان بژاردەی هەڵبژاردنی پێنج یاریزانیان هەیە بەپێی باشی دەتوانن ریزبەندی بكەن.

خاڵی تایبەتی مەراسیمی ئەمساڵ ئامادەبوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبێت كە بە درەوشانەوەی لەگەل یانەی نەسڕ توانیویەتی بگاتە ئەم لیستە و بە شێوەیەكی سروشتی چانسی زۆری دەبێت بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

دیارترین پاڵێوراوەكانیش بریتین لە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و سۆن هیۆنگ مین و كیم مین جای و مێهدی تاریمی، وە هەروەها ناوی یاریزانان، سالم دەوسەری و كوبۆ و میتۆما و تالیسكاش لە پاڵێوراوەكاندا دەبینرێت.