كریستیانۆرۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی نەسڕی سعودی لە یاری یانەكەی بەرامبەر پێرس پۆلیش لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت ئەوەش ترسی لای هاندەرانی ئەو یانەیە زیادكرد.

دوای یاریەكە و ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكییەكان، رۆژنامەكانی سعودیە بڵاویانكردەوە كە رۆناڵدۆ لە كاتی كەوتنێكی یاریەكەدا هەستی بە ئازارێك كردووە لە بەشی سەرەوەی پشتیدا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، گۆڕانكاری پێكردنی ئەستێرە پورتوگالیەكە لەسەر داوای پزیشكەكانی یانەكە بووە تا ئەو پێكانەی كاریگەری لەسەر دروستنەكات بۆ یارییەكانی داهاتوو.

ئاشكرایانكردووە كە پێكانەكەی كریستیانۆ مەترسیدار نییە و بە دڵنیاییەوە ئامادەیە بۆ یاری داهاتوو لە دێربیدا بەرامبەر هیلالی پێشەنگی خولی سعودی و بە سەرەكی یاریدەكات.

بڕِیارە هەینی داهاتوو لە كاتژمێر نۆی شەودا و لە یاری دێربی خولی رۆشەنی سعودیە، یانەی نەسڕی پلەی دووەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی هیلالی پێشەنگی ریزبەندی.