
خولی ئیسپانیا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، رافینیای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی مانگی ئابی لا لیگا دیاریكراوە و خەڵاتی تایبەتی خولەكەی پێبەخشرا.
رافینیا بەهۆی ئاستە بەرزەكەی بە باشترین یاریزان دیاریكرا، بەو پێیەی توانی لە چوار یاری مانگی رابردوودا سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆمار بكات و كاریگەری راستەوخۆی لەسەر یانەكەی هەبیت لە بردنەوەی یارییەكان.
جیا لە رافینیا، هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە بە باشرین راهێنەر و لامین یامال بە باشترین یاریزانی خوار تەمەن 23 ساڵانی ئەو خولە دیاریكران لە مانگی ئابدا.
ئەمە لە كاتێكدایە بەرشەلۆنە یارییەكانی دەستپێكی لا لیگای بە بەهێزی دەستیپێكردووە و توانیویەتی لە چوار یاریدا 12 خاڵ كۆبكاتەوە و لە پلەی یەكەم جێگیر ببێت.