رافینیای بەرازیلی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بیركردنەوە لە گەیشتن بە لوتكەی تۆپی پێ بەبێ بەرشەلۆنە شتێكی ئەستەمە و ناكرێت.

رافینیا دەڵێت، لە ئێستادا چێژێكی زۆر لەم ئەزموونەم لەگەڵ بەرشەلۆنە وەردەگرم و تەنانەت پیشتریش خەونم ئەوە بووە بگەم بەم رۆژەی كە ئێستا تیایدا دەژیم، ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت كە بەبێ بەرشەلۆنە دەتوانم چی بكەم.

دەشڵێت، هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكەم لە بەرشەلۆنە و بە بێ هیچ دوو دڵیەك تاكە ئامانجم نوێكردنەوەی گرێبەستەكەمە تا چەندین ساڵیتر، بەردەوامیش سوود لە ئامۆژگارییەكانی نەیماری هاوڕێم وەردەگرم.

لەسەر رووبەڕووبونەوەی ریاڵ مەدرید، رافینیا دوپاتیكردەوە كە دەیانەوێت بە ئەنجامێكی گەورە لە كلاسیكۆدا بردنەوە بەدەستبهێنن، هەردوو یانەكەش دەجەنگن لەپێناو بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.