فێرناندۆ دێنیزی راهێنەری بەڕازیل لە پۆستەکەی دورخرایەوە و دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری ساوپاولۆ بۆ جێگاکەی پاڵێوراوە.
پێگەی فەرمی تۆپی پێی بەرازیل بە فەرمی دوورخستنەوەی فێرناندۆ دینیزی تەمەن 49 ساڵیان لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل راگەیاند بە فەرمانی ئیندناڵدۆ رۆدریگێزی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل.
ماوەی فێرناندۆ دینیز لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل شەش یاری خایاند، سەرجەمیان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بوو، کە تیایدا سەرکەوتنی بەسەر بۆلیڤیا و پیرۆ بەدەستهێنا، لەگەڵ ڤەنزوێلا یەکسانبوو، هەروەها شکستی هێنا بەرامبەر ئۆرۆگوای و کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین ئەوەش دووچاری رەخنەیەکی زۆری کردەوە .
هەروەها بڕیاربوو راهێنەرە بەرازیلیەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات لە دوو یاری دۆستانە لە مانگی ئادار، بەرامبەر ئینگلتەرا و ئیسپانیا، بەڵام پێش ئەو وادەیە لەسەر کار لادرا.
هاوکات چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، بەهێزرین پاڵیورو بۆ شوێنگرتنەوەی دینیز دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری ئێستای ساوپاولۆیە، لەبەر ئەوەی دڵخوازی ئیدناڵدۆ رۆدریگێزە هەروەها پێدەچێت لە یارییە دۆستانەکان بەرامبەر هەڵبژاردەی سێ شێرەکان و لا رۆخا دەستپێبکات دواتر سەرکردایەتی بەرازیل بکات لە کۆپا ئەمریکای 2024.
