هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش روبەروبوونەوەی جیرۆنا رایگەیاند، جیرۆنا تیپێكی ئاڵۆزە، ئێستا لە چامپیۆنزلیگ ڕكابەری دەكات، بەڵام دوای چوار سەركەوتنی لەسەریەك متمانەیان بە خۆیان هەیە براوەبن.

سەبارەت بە دوو یاری وەرزی رابردوو بەرامبەر هەمان یانە فلێك وتی: ئێمە لە پشتمانەوە نابینین و سەرنجمان لەسەر ئەوەیە كە لەم وەرزەدا پێشكەشی بكەین، وەك وتم ئێمە ئاستێكی باشمان هەیە، بەڵام دەبێت لە ڕووی بەرگرییەوە لەسەدا سەد باش بین ئەگەرنا ناتوانین یارییەكە ببەینەوە.

وتیشی: جیرۆنا لە كۆنترۆڵی تۆپدا باشە، ئێمەش ئاستێكی باشمان هەیە و خۆمان بۆ یارییەكە ئامادە كردووە، بەڵام تا ئیستا بڕیاری ئەو 11 یاریزانە نەدراوە كە بەرامبەریان یاری دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، خۆشحاڵن بە گەڕانەوەی فاتی و هیوادارن سودی بۆ تیپەكە هەبێت، بەڵام لە یاری دوای جیرۆنا دەستپێدەكاتەوە، گاڤیش مەشقی كردووە بەڵام كەمێك درەنگتر لە فاتی دەگەڕێتەوە یاریگاكان