
هانس فلیك پلانی وردی بۆ بەرشەلۆنە داناوە و ئاشكراشی كرد كە شێوازی یاریكردنی یانەكە دەگۆڕێت و ئیتر بە شێوازە و كۆن و تەقلیدییەكەی یانەكە یاری ناكات و دەیەوێت نزیكتر بن لە گۆڵی بەرامبەریان.
ڕاهێنەرە ئەڵمانییەكە پاش راهێنانەكانی یانەكە لێدوانی بۆ راگەیاندنكاراندا و تێیدا باسی لەوە كرد، لە بەرشەلۆنە نەریتیكی كۆن هەیە و جێگیربووە لە یانەكە ئەویش ئەوەیە پاساتیكی زۆر دەكرێت بەڵام ئەو دەیەوێت گرنگی بە هێرشبردن بدات و زووتر بگاتە سەر گۆڵی بەرامبەر.
راشیگەیاند، ئەو بەدوای ئەوە نییە شتێكی سەیر و سەمەرە بۆ شێوازی یاریكردنیان زیاد بكات بەڵكو دەیەوێت هێرشبەرەكانی رێگای باشتر و زیاتر بدۆزنەوە بۆ گۆل تۆماركردن.
فلیك ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان لە بەرشەلۆنە بەدوای بردنەوەی هەموو یارییەكانن و بردنەوەش گرنگترین شتە، پێویستە یارییەكی باش ئەنجامبدەن تا پێی بگەن، وە زیاتر یارییكردنیشیان ببەنە نێو یاریگای بەرامبەرەوە.