
سەبارەت بە یارییەكەیان بەرامبەر ئینگلتەرا مورات یاكینی راهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا وتی: ئێمە نازانین ئینگلتەرا بەنیازە چی بكات، بەڵام ئەوان كوالێتییەكی زۆر باشیان هەیە، ئێمە لە دۆخێكی باشداین، متمانەیەكی زۆرمان بە خۆمان هەیە و لە چەند یارییەكدا ئەوەمان نیشاندا.
وتیشی: بێگومان یارییەكەی بەرامبەر ئیتاڵیا پاڵنەرێكی زۆری بۆ ئێمە دروستكرد، بێگومان متمانەی زیاتری پێبەخشیین، هەروەها هاندەرانی ئێمەش زۆر دڵخۆشن و وڵاتەكەمان ئاهەنگی بۆ گێڕا.
دەشڵێت: خۆشحاڵین كە لەم ساتەداین، یارییەكی باشمان كرد و توانیمان كێشە بۆ ڕكابەرە گەورەكان دروست بكەین، هیوادارم هەفتەی داهاتوو دوبارە بتوانم لە كۆنفراسە رۆژانمەوانییەكان بەشداری بكەمەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە باوەڕ بەخۆبوونەوە دەچنە یاریگا و متمانەی زۆری بە خۆی و بە یاریزانانی هەڵبژاردەكەی هەیە كە یارییەكە ببەنەوە.