
ڕۆبەرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دوای بردنەوەیان لە بۆسنە لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆ ڕایگەیاند كە جووڵەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەتۆپ و بەبێ تۆپ نمونەییە و بەتەواوی لە ئاستی ڕازیم كە دڵنیام باشترینی دەوێت بۆ تیپەكە.
لەبارەی یارینەكردنی ڕافائێل لیاویشەوە ڕونیكردەوە كە پلانەكانی بۆ دوو یاریە نەك تەنیا ئەم یاریە و كاتێك شێوازی یاریەكەی بینی دڵنیابوەوە لەوەی یاریەكە پێویستی بە یاریزانێكی وەك لیاو نیە.
مارتینێز ئاماژەی بەوەشكرد كە لە یاری داهاتوویاندا گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەدا دەكات بەڵام گۆڕانكاریەكانی گەورە نابن و هەر یاریزانێك هەست بە ماندوێتی بكات گۆڕانكاری پێدەكرێت.
لەكۆتایشدا دوپاتیكردەوە كە لە ئاستی سەرجەم یاریزانەكان ڕازیە بەڵام ئەركێكی گەورەیان لەپێشە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی یاریەكان كە لە یاریەكەدا چەند جارێك تۆپمان لەدەستدا لەبەرژەوەندی تیپی بەرامبەر.