ڕۆبێرتۆ مارتینێز ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال ستایشی ڕۆڵی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی گۆڵكار و كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگالی كرد .

مارتینێز لە لێدوانێكدا كە ماڵپەڕی توتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: كریستیانۆ لە دۆخێكی باشدایە دەتوانێت خولەكی زۆر یاری بكات و گۆڵی زۆریش تۆمار بكات .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەزموونێكی زۆری لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا هەیە، نوێنەرایەتی پورتوگال دەكاتو نمونەی باڵا دەبێت بۆ لاوانی داهاتوو.

كریستیانۆ وەرزێكی باشی لەگەڵ یانەكەشی بەسەر بردووە ،چونكە بە تۆماركردنی 10 گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵەكانی خولی ڕۆشنی سعودییە دایە .