
ڕۆژنامەی ریازی سعودی بڵاویكردەوە كە لویس كاسترۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی نەسری سعودی ، بڕیاریداوە هەریەكە لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مارسێلۆ برۆزۆڤیچی كرواتی و سوڵتان غانمی لە یاری بەرامبەر ئەحەد دووربخاتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 32ی جامی شای سعودییە .
رۆژنامەكە روونیشیكردەوە ئەم بریارە لەلایەن راهێنەری یانەكەوە بووە بۆ پشوو دانی یاریزانەكان ، دوای ئەوەی بە درێژایی ئەم وەرزە بەردەوام یارییان كردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان.
یانەی نەسر لە 25ی ئەم مانگە میوانداری یانەی ئەحەد دەكات لە یاریگای شازادە محمد بن عەبدولعەزیز لە قۆناغی 32 جامی شای سعودییە.