
پاش بردنەوەیان لە ئیتیفاق كاسترۆی راهێنەری نەسر رایگەیاند، نەسر شایەنی ئەوە بوو لە بەرامبەر تیپێكی بەڕێز و ڕاهێنەرێكی بەڕێز وەك ئیتیفاق سەركەوتن بەدەستبهێنێت، هەرچەندە لە كۆتایی گێمی یەكەمەوە بە یاریزانێكی كەمەوە یارییانكرد، بەڵام باڵادەستی خۆیان نیشانداوە و كۆنترۆڵی یاریەكەیان كردووە.
لە بارەی كارتە سورەكەی تالیسكاوە ئاماژەی بەوەكرد، یاریزانەكە بە ئاسانی تووشی هەڵچوون نابێت پاش كارتە سورەكە كاردانەوەیەكی سادەی هەبوو.
راهێنەرەكەی نەسر راشیگەیاند، لە كۆتای تایمی یەكەمدا چووەتە لای ناوبژیوان و پێی وتووە گۆڵەكەی تالیسكا درووستە و لێدانێكی سزای بۆ كریستیانۆ نەگرتووە.
كاسترۆ لە كۆتایی قسەكانیدا وتی، لە هیچ یانەیەك ناترسن و لە قۆناغی 16 رووبەڕووی هەر یانەیەكیش ببنەوە بە ئەقڵیەتی بردنەوەوە یاریان لەگەڵ دەكەن.