ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پشكنینی پزیشكی نوێی بۆ دەكرێت لە كاتی كەمپی ئێستای لا ڕۆخادا.

رۆژنامەی سپۆرت دوپاتیكردەوە، ئۆلمۆ لە یارییەكەیان بەرامبەر سربیا لێدانێكی بەركەتووە لە ئەژنۆی ڕاستی، بە تایبەتی لە خولەكی 67، لە ڕێگەی پێكدادان لەگەڵ میلینكۆڤیچی بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەرامبەر.

لە لایەكی دیكەوە دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی پێكدادانەكەوە ئۆلمۆ ئازاری پێگەیشتووە و لە راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەیان دورخراوەتەوە.

ئۆلمۆی تەمەن 26 ساڵ لەم هاویندا پەیودنی بە ریزەكانی بلاوگراناوە كرد و لە دوو یاری سەرەتای دوو گۆڵی تۆماركرد، هەروەها ئومێدێكی زۆری بە هاندەرانی بەرشەلۆنە بەخشی.