
دی لا فۆینتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەی یاری نێوان سیڤییە و ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو لە خولی ئیسپانیا كە بە سەركەوتنی سیڤییە كۆتایی پێهات، پاش یارییەكەش رامۆس دڵخۆشی خۆی دەربڕی كە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بینەری یارییەكەیان بووە.
یاریزانەكە راشیگەیاند، راهێنەر كۆمەڵێ یاریزانی لە بەردەستدایە قورس دەبێت بۆی یەكێك هەڵبژێرێت چونكە هەموو یاریزانەكان تیدەكۆشن تا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیدا یاریبكەن، لەلایەكری تریشەوە بەپێی بڵاوكراوەیەكی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسیش، سێرجیۆ ڕامۆس دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەشداری پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بكات.
رامۆس لەماوەی ژیانی یاریكردنیدا 180 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامداوە و بووەتە پاڵەوانی مۆندیالی 2010، جیالەوەی براوەی دوو یۆرۆی لەسەر یەك بووە لە ساڵەكانی 2008 و 2012