
بڕیارە لە مانگی نۆی داهاتوودا هەڵبژاردەی عێراق بەشداری بكات لە جامی شای تایلاند كە بە بەشداری چوار هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت ئەوانیش عێراق و تایلاند و هیندستان و لوبنانن.
خیسۆس كاسسی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ ئەو پاڵەوانێتییە دەستپێكردووە و بڕیاریداوە كە بانگهێشتی چەند یاریزانێكی نوێ بكات بۆ پێكهاتەكەی.
كاساس ئامانجی ئەوەیە بە بەشداریكردن لەو پاڵەوانێتییە ئامادەكاریەكی باش بكات بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا كە بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت و لە كۆمەڵەكەشیدا هەڵبژاردەكانی ژاپۆن و ئندۆنیزیا و ڤێتنام دەبینرێن.
كاساس بۆ ئەو پاڵەوانێتییە بانگهێشتی چەند یاریزانێكی پیشەگەری كردووە و جگە لەوەش پشت بە یاریزانی لاو و چەند یاریزانێكی نوێشی لە یانەكانی خولی نایابی عێراق بانگدەكات.
عێراق لە چواری مانگی نۆی داهاتوو لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی تایلاند بەرامبەر هندستان یاریدەكات و ئەگەر براوە بوو ئەوا لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی براوەی تایلاند و لوبنان دەبێتەوە.