
بەگوێرەی ڕۆژنامەیمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بەرشەلۆنە هێشتا هەڵبژاردەی یەكەمە بۆ ڕاشفۆرد لەم مێركاتۆی زستانەدا ، سەرەڕای دواكەوتنی كۆتاییهێنان بە گرێبەستەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم هەفتەیەدا پەیوەندی نوێ سەبارەت بە گرێبەستەكە ڕوویداوە و ئارتۆرۆ كانالێسی بەڕێوبەری كارەكانی هێرشبەرە ئینگلیزیەكە و دیكۆی بەڕێوبەری وەرزشی بەرشەلۆنە كۆبوونەوتەوە.
دوپاتیشیكردەوە، راشفۆرد ئاگاداری باری دارایی بەرشەلۆنەیە، بەڵام ئارەزووی یاركردن بۆ یانە كەتەلۆنییەكە دەكات، لەبەر ئەوە ئامادەیە موچەكەی كەمبكاتەوە تا شانبەشانی لیڤا و یامال و پێدری یاری بكات.
مۆندۆ ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەرشەلۆنە چاوەڕێی ئەوەبوو بگاتە یاسای یاری دادپەروەرانە تا بتوانێت لە ئەگەی گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەكە ناوی تۆمار بكات، بەڵام ئێستا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەوەدا نەماوە.