
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسری سعودی لە ماوەی رابردوودا خواستی خۆی بۆ مانەوە لە تۆپی پێدا دوای وازهێنانی لە یاریكردن دوپاتكردەوە و رۆژنامەكانیش بەردەوام باسیان لەوە دەكرد كە ئەو یاریزانە دەیەوێت هاوشێوەی بێكهام و رۆناڵدۆی دیاردە ببێتە خاوەنی یانەیەك.
پێگەی ئیسینتیال سپۆرتی پورتوگالی بڵاویكردەوە، یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی دەرگای بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووەتەوە كە دوای وازهێنانی لە یاریكردن خاوەندارێتی یانەكەیان وەربگرێت.
رونیشیكردوووتەوە، ئەو داواكاریەی یانەی سپۆرتینگ وەك هاندەرێكی دەبێت بۆ ئەو یاریزانە كە بگەڕێتەوە یانەكە و كۆتا ساڵی یاریكردنی خۆی لەو یانەیە بەڕێبكات تا لەوێ واز لە یاریكردن بهێنێت.
رونیشیكردووەتەوە، پلانی هێرشبەرە پورتوگالیەكە بەردەوام ئەوە بووە لە رێگای وەبەرهێنانەوە بەردەوامبێت لە جیهانی وەرزشدا و لە ئێستاشدا ئەو بابەتە نزیكبوەتەوە چونكە كاتی وازهێنانی لە یاریكردن دوور نییە.