ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 19یەمی خولی ئیسپانیا لە یاریگایی خۆیدا میوانداری مایۆرکای کرد.

لە گەيمى یەکەمدا هەردوولا هێرشیان هەبوو بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ریاڵ مەدریدی خاوەن یاریگا تا رادەیەک کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، چەند جارێکیش نزیک بوو لە گۆڵ تۆمارکردن، مایۆرکای میوانیش چەند هێرشێکی هەڵگەڕاوەی بردە سەر گۆڵەکەی لونین بەڵام هەوڵەکانی هەردوولا بێ ئەنجام بوون و تایمی یەکەمیش بەبێ گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات. لە گەيمى دووەمدا هەردوولا بەهیوای تۆمارکردنی گۆڵەوە هاتنە نێو یاریگاوە، ریاڵ مەدرید دووبارە بە ئاستێکی باشترەوە بینرا و چەندین جار نزیک بوون لە گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام گۆڵکردنیان کەوتە نزیکی کۆتایەکانی یارییەکە کاتیک ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر لە خولەکی 78 توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات و سەرەنجام یارییەکەش بەو ئەنجامە و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات.

ریاڵ مەدرید خالەکانی بەرزکردەوە بۆ 48 خاڵ و لە پلەی یەکەمی ریزبەنیدا جێگیر بوو، مایۆرکاش بە 18 خاڵەوە لە پلەی 14یەم مایەوە.