یانەی ڕیال مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 12 ڕاگەیاند، پاش كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم مانگە كە یانەكە پێنج یاری ئەنجامدا توانی لە چوار یاری براوە بێت و لە یارییەكیش یەكسان بێت.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بریتی بوون لە: ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، لۆكا مۆدریچ، تۆنی كرۆس، ئیبراهیم دیاز، و ڕۆدریگۆ، چونكە پێنج كەسەكە ئاستێكی بەرچاویان پێشكەش كرد لەو یارییانەی كە مێرێنگی لەم مانگەدا ئەنجامیدا و سەركردایەتی یانەكەیان كرد بۆ بردنەوەكان.

لە ڕووی ژمارەشەوە هەردوو یاریزان براهیم دیاز و ڕۆدریگۆ سەركەوتوو بوون لە تۆماركردنی دوو گۆڵ و ئەسیستێك لە پێنج یاریدا.

لە ماوەی چوار مانگی رابردوو بیلینگهام خاوەن سێ باشترین یاریزانی مانگ دیاریكراوە هەروەها مانگی رابردوو ، رۆدریگۆ خەڵاتەكەی بەدەستهێنا.