
ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر ئەتڵانتا بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانى جامی سوپەری ئەوروپا.
ریاڵ مەدری و ئەتڵانتا لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا، هەردوو یانە روبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، هەلی گۆڵکردنیان کەمبوو سەرەنجامیش ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی پێهات. لە تایمی دووەم، ریاڵ مەدرید بە جیاوازی و بەهێزیەوە گەڕایەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 59 ڤاڵڤێردی بە پاسێکی جوانی ڤینیسیۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، زۆری نەخایاند و بەهۆی پەستانە زۆرەکانیانەوە کوڕانی ئەنچیلۆتی لە خولەکی 68 گۆڵی دووەمیان تۆمارکرد لەڕێی مباپێوە و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات و ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەورەپا.