یانەی شاهانە لەم ماوەیەی دواییدا ئیرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی لە بیری خۆی دوور نەخستوەتەوە، سەرەڕای هێوربوونەوەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە پاش هاتنی مباپێ ئەستەمە یانەكە بیر لە گواستنەوەی ئیرلینگ بكاتەوە.

ڕادیۆی كادینا سێری ئیسپانی بڵاویكردەوە، ڕیال مەدرید هێشتا دەیەوێت هەوڵی كڕینی هالاند بدات، ڕەنگە هاوینی داهاتوو گرێبەستێك پێشكەش بكات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەمەش بە سود وەرگرتن لە قەیرانی سیتی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەكرێت.

سەرچاوەكە ڕوونیكردەوە، هالاند بیر لە رۆشتن دەكاتەوە ئەگەر مانچستەر سیتی بەفەرمی سزاكانی بەسەردا بسەپێندرێت و دوو وەرز لە چامپیۆنزلیگ دووربخرێتەوە.

لەهەمان كاتدا هاتنی ئیرلینگ هالاند بۆ ڕیاڵ مەدرید بە مانای دەستبەرداربوون دێت لە ڕۆدریگۆ گۆوسی بەڕازیلی و پێرێز دەیەوێت سیانەی پێشەوەی هالاند و مباپێی و ڤینیسۆس بن.

ئەستێرە نەرویجییەكە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە بەشداری 123 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 108 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربكات.