
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان بڵاویانكردەوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوام چاودێری ئەلفۆنسۆ دەیڤزی كەنەدی و بەرگریكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەلفۆنسۆ دەیڤزدا كردووە.
ماركا دوپاتیكردووەتەوە، كارگێڕی یانەی شاهانە داوایان لە بەرگریكارە كەنەدیەكە كردووە بەردەوام بێت لە رەتكردنەوەی ئۆفەرەكانی بایرن میونشن كە دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێبكەنەوە و رازی نەبێت.
راشیگەیاندووە، ئامانجی ریاڵ مەدرید ئەوەیە هاوشێوەی گواستنەوەی كیلیان مباپێ گرێبەست لەگەڵ دەیڤزدا بكەن و بە هیچ داواكارییەكی یانەكەی رازی نەبێت تا ئەو كاتەی ئەوان دەتوانن گفتوگۆی فەرمی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، كێبڕكێیەكی بەهێز هەیە بۆ گواستنەوەی دەڤیز بە هۆی ئەوەی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنەش هەمان یاریزانیان دەوێت بەڵام بەرگریكارەكەی كەنەدا خەونی ئەوەیە درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت لە ساڵانی داهاتوودا.