لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر بەلەدوەلید بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر كرد.

لە هەفتەی 22ی  خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەلەدوەلید.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید كۆتاییهات، گۆڵەكەش كیلیان مباپێ لە خولەكی 30 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 57 و 91 كیلیان مباپێ دوو گۆڵی تری بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەر لەو یارییەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ڤیاریاڵی كرد‌و سەرەنجام یارییەكە بە یەك گۆل بۆ هەردوولا یەكسان بوو، بەم یەكسانبوونەش ئەتلەتیكۆ دیارییەكی بەنرخی بەخشییە یانەی مێرنگی و لە ئێستادا چوار خاڵ لەدوای ئەو یانەیەوە دێت.