لە یارییەكی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بە بەشداری ئاردا گولەر بووە میوانی ئاراندینا.

تایمی یەكەم، ریال مەدرید چەند جارێك نزیكبوو لە تۆماری گۆڵدا بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

لە تایمە دووەم، لە خولەكی 54 خۆسێلۆ بە لێدانی سزا یانەی شاهانەی پێشخست.

دواتریش مێرەنگێ دوو گۆڵیتری لە خولەكەكانی 55 و 90 لەرێگەی برایم دیاز و رۆدریگۆوە تۆماركرد، لە خولەكەكانی كۆتاییدا ناتشۆ بە هەڵە گۆلێكی لەخۆیان كرد.

سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بەرامبەر گۆلێك لە سودی ریاڵ مەدرید كۆتایی هات و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.