
بەشێك لە رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی رابردوودا گرێبەستەكەی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی نوێكردووەتەوە بەڵام هیچ شتێكی فەرمیان لەسەر نەوتووە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی شاهانە ماوەیەك لەمەو پێش لەگەڵ یاریزانە بەرازیلیەكە گەیشتونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیان.
ئاشكرایكردووە، ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە لەو بابەتەدا ئەوەیە كە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید سیاسەتێكی ناڕوون پەیڕەو دەكەن چونكە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان رانەگەیاندووە بە هۆكارێك كە تەنیا بەرپرسە باڵاكانی ئەو یانەیە دەیزانن.
دەشڵێت، یانەكە هیچ كەسێكی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ڤینسیۆس ئاگادار نەكردووەتەوە چ رۆژنامەكان یان هاوبەشەكانیان و كۆمپانیاكان و سەركەوتوو بووە لە شاردنەوەی ئەو بابەتە.
ئاس دوپاتیكردووەتەوە، هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە ئارامی بنون چونكە ڤینیسیۆس لە یانەكە دەمێنێتەوە تا هاوینی 2027 و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یەك ملیار یۆرۆیە و وەك بژاردەی یەكەم دەمێنێتەوە لە باڵی چەپی هێرشبرندا.