ریاڵ مەدرید بە نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاسکێزە و یاریزانەکەش لە بیرکردنەوەدایە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازن داهاتووی لوکاس ڤاسکێزی یاریزانی یانەکەیان یەکلابکەنەوە و بڕیاری کۆتاییشیان داوە.

رۆژنامەی مارکا دوپاتیکردەوە کە بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت لەگەڵ ڤاسکێز بگەنە رێککەوتنی کۆتایی کە گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ چەند ساڵێکیتر نوێبکەنەوە.

مارکا دەڵێت، ئامانجی یانە ئیسپانیەکە ئەوەیە کە گرێبەستی ئەو یاریزانەیان تا هاوینی ساڵی 2026 درێژبکەنەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڤاسکێز هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر چارەنووسی و سەرنجی تەنیا لەسەر کۆتا مانگەکانی ئەم وەرزەیە و دەیەوێت یارمەتی یانەکەی بدات.