
لە باسكەی جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 11 خاڵ لە بەرشەلۆنەی بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ یاریی باسكە، یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، هەردوولا بە 19 خاڵ یەكسانبوون و لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە بە جیاوازی دوو خاڵ پێشكەوت.
لە تایمی سێیەم و چوارەمدا ریاڵ مەدرید ئاستێكی بەرزتری پێشكەش كردوو توانی هەردوو تایمەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی 96 بە 85 خاڵ كۆتایی هات، واتە بە جیاوازی 11 خاڵ یانەی ریاڵ مەدرید شكستی بە بەرشەلۆنە هێناو نازناوێكی دیكەشی خستەسەر خەرمانی نازناوەكانی.