سێرجیۆ گۆمێزی رۆژنامەنووس لە تۆڕی ریلیڤیۆ باسی لە كێشەیەكی ناوخۆی یانەی ریال مەدرید كرد بە شێوەیەك كە ئەندامانی كارگێڕی ئەو یانەیەی نیگەران كردووە.

ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت، لەناوخۆی یانەی ریاڵ مەدرید ترسێكی زۆر دروستبووە كە شێوازی یاریكردنی ئێستای یانەكەیان كێشە دروستدەكات بەهۆی ئەوەی زیاتر پشت بە هێرشبردن دەبەستن.

دەشڵێت، نیگەرانیەكی تری یانەی شاهانە ئەوەیە كە دەترسن یانەكەیان تووشی هەمان كێشەی ئەو ساڵەی پاریس سان جێرمان ببێت كە نەیمار و میسی و مباپێ پێكەوە لەو یانەیە بوون و لە یارییەكانیشدا بە هیچ شێوەیەك نەدەگەڕانەوە دواوە و یارمەتی هێڵی بەرگریان نەداوە ئەوەش كێشەی دروستكردووە و ئێستاش ڤینیسیۆس و مباپێ و رۆدریگۆ هەمان رۆڵ دەبینن.

رونیشیكردووەتەوە، لە یاریەكەی مایۆركا ئەنچیلۆتی راهێنەر هەوڵیداوە شێوازی چوار چوار دوو بەكاربهێنێت بە شێوەیەك كە رۆدریگۆ یارمەتی ناوەڕاست بدات و شوێنی كروس پڕ بكاتەوە بەڵام بە درێژایی یاریەكە شێوازەكە چوار دوو چوار بووە تەنانەت بێلینگهامیش زیاتر وەك هێرشبەر بینراوە و ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەوەی دوو خاڵ لەدەستبدەن.