
بەرنامەی ئێل چرینگیتۆ ئاشكرایكرد، ریاڵ مەدرید لەگەڵ مباپێ رێكەوتووە و گرێبەستی نێوانیان واژۆكراوەوپەیامێكیان بۆ یاریزانەكە ناردووە.
روونی كردووەتەوە، لە پەیامەكەدا یانەی شاهانە داوای لە مباپێ كردووە داهاتووی خۆی ئاشكرا نەكات، لەبەر ئەوەی ئاهەنگگێرانی لالیگایان لێ تێك نەچێت و سەرنجی یاریزانەكان لەسەر دوا یارییەكانی ئەم وەرزە نەشێوێندرێت.
دوپاتیشیكردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پێی وایە لە ئێستادا ئاشكراكردنی گرێبەستەكەی كیلیان كارێكی باش نییە و سەرنجی میدیاكان بەلای خۆیدا رادەكێشێت لە كاتێكدا بابەتی گرنگتر ماوە بۆ ئەوەی وەرزەكە بە شێوەیەكی شایستە بە كۆتایی بهێنن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مباپێ پەلەیەتی لە ئاشكراكردنی گرێبەستەكە بەڵام فایزە عەماری دایكی یاریزانەكە و بەڕێوبەری كارەكانی پێیان باشتر بووە ئارامبگرێت و لە كاتێكی شیاوتردا ئاشكرا بكرێت.