
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە فرۆشتنی فێدریكۆ ڤالڤێردی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئۆرۆگوایی یانەكەیان دەكەنەوە لەماوەی گواستنەوەی ئێستادا.
تۆڕەكە ئاشكرایكردووە، هۆكاری ئەو بیرۆكەیەی یانەی شاهانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە كاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانەدا گەنجینەی یانەكەیان بە بڕە پارەیەكی زۆر زیندوو دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوەم یانە ئیسپانیەكە نرخی دەستبەرداربوونیان لە ڤالڤێردی بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە بۆ هەر یانەیەك كە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكات بەتایبەت كە هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتد ئەو یاریزانەیان كردووەتە ئامانج.
دوپاتیشیكردووەتەوە، لە دوو ساڵی رابردوودا و تا ئێستاش یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردبوو بە هەر نرخێك بێت ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە و كارگێڕی ئەو یانەیەش هەوڵی گواستنەوەیان داوە بەڵام لەو كاتەدا یانە ئیسپانیەكە رەتیكردبووەوە كە دەستبەرداری ببێت.