
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە جۆد بێلینگهامی ئینگلیزی و ناوەڕاستی یانەکەیان لە یاریەکەی جیرۆنا تووشی پێکانبووە.
یانەکە رایگەیاندوە، پێکانەکەی بێلینگهام لە پاژنە پێی چەپیدایە و بەو هۆیەش لە تایمی دووەمدا با ناچاری یاریگای جێهێشتووە و نەیتوانیوە یاریەکە تەواوبکات.
یانەی شاهانە لە راگەیەندراوەکەدا بەهیچ شێوەیەک باسیان لە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەیان لە یاریگاکان نەکردووە بەڵام بەردەوام لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا دەبێت.
رۆژنامەکانیش ئاشكرایانکرد، بێلینگهام نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریەکەی جیرۆنا تووشیبووە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر لایپزیگ دەگەڕێتەوە.