
لە یارییەكانی هەفتەی 13ی لالیگا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئۆساسونای كرد و یارییەكەی چوار بە سفر لێ بردەوە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە گێمی یەكەمی یارییەكدا ئیدێر مێلیتاوی بەرگریكاری یانەكە بەهۆی پێكانێكی سەختەوە یاریگایی بەجێهێشت.
لەهەمان كاتدا ماڵپەڕی فەرمی ریاڵ مەدرید بڵاویكردووەتەوە، پشكنینی پزیشكی بۆ میلیتاو كراوە، دەركەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە، بەوهۆیە ئەم وەرزە بۆ بەرگریكارە بەڕازیلییەكە كۆتایی هاتووە و نزیكەی نۆ مانگ لە یاریكردن دادەبڕێت.
هاوكات دووەم وەرزی بەدوای یەكە مێلیتاو تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ دەبێت، لە سەرەتای وەرزی رابردووش تووشی هەمان پێكان بوو، بەو هۆیە تەواوی وەرزەكە لەدەستدا، جگە لە چەند یارییەكی گەڕەكانی كۆتایی نەبێت.
بەدرێژایی ئەم وەرزە تاوەكو ئێستا یاریزانانی كارلۆ ئانچێلۆتی 24 جار تووشی پێكان بوون، ئەم هۆكارەش بووەتەوەهۆی ئەوەی دڵەراوكێ لای هاندەرانی یانەكە دروست ببێت.