بە پێی بڵاوكراوەكانی ماركا و كۆپی، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ دوو ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی گەیشتووەتە ڕێككەوتنێكی كۆتایی بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەیان كە ئەوانیش فێدی ڤاڵڤێردی و ئێدواردۆ كاماڤینگان، دوو یاریزانەكە گرێبەستی نوێیان واژۆ كردووە كە تا ساڵی 2028 بەردەوام دەبێت وە هەروەها مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان بۆ یەك ملیار یۆرۆ زیادكراوە.

ڤاڵڤێردی كە گرێبەستەكەی پێشووی تا ساڵی 2027 بوو، بۆ ساڵێكی تر درێژكراوەتەوە و موچەی ساڵانەشی بۆ زیادكراوە.

كاماڤینگاش رازیبووە بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، لە رێكەوتنە نوێیەكەدا موچەی ساڵانەی یاریزانەكە زیادكراوە.