
خوسێ فلیكس دیازی رۆژنامەنوسی ئیسپانی لە رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، یانەی ئەهلی سعودی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و هەموو شتێك دەكات لەو پێناوەدا.
ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیكردووەتەوە، یانە سعودیەكە ئۆفەرێكی یەك ملیار یۆرۆییان پێشكەشی ڤینیسیۆس جۆنیۆر كردووە بۆ ماوەی پینج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵدا بكات بەڵام یاریزانەكە رەتیكردووەتەوە.
جگە لەوەش، یانەی ریاڵ مەدریدیش ئۆفەرێكیان پێشكەشكراوە كە سەدان ملیۆن یۆرۆ بووە بەرامبەر فرۆشتنی ڤینیسیۆس بە یانە سعودیەكە بەڵام ئەو یانەیەش بە بێ هیچ بیركردنەوەیەك ئەو ئۆفەرەی رەتكردووەتەوە.
روونیشیكردووەتەوە، ئەو ئۆفەرانەی پێشكەشی یانەی شاهانە و یاریزانە بەرازیلیەكە كراون مێژوویی بووە و دەبووە گرانترین یاریزان لە مێژوودا.
دوپاتیشیكردووەتەوە، گرنگی ئەستێرە بەرازیلیەكە لەناو یانەی ریاڵ مەدرید نەگۆڕاوە و هیچ كەسێك تا ئێستا بیری لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە نەكردووەتەوە چونكە بە ئەستێرەیەكی گرنگی دەزانن.