تۆڕی زەئەتلەتیكی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بە سەرۆكایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز بە تەواوی ئارامە لەگەڵ ئیندریكی بەڕازیلی و پەلە ناكەن لە پرۆسەی یەكگرتن و گونجاندنی لەگەڵ تیپەكەدا.

دوپاتیكردووەتەوە، یانەی شاهانە وانەیەكی باش لە گواستنەوەی رۆكی بۆ بەرشەلۆنە فێربووە، كە ئێستا لە لێواری رۆشتنیدایە لە ئەنجامی پەلەكردن و نەگونجاوی مامەڵەكردن لەگەڵیدا.

ریاڵ مەدرید نایەوێت هەمان شت بەسەر ئیندریك فلیپیدا رووبدات و دەیەوێت بە هێمنی یاریزانەكە پێبگەیەنێت و لەگەڵ تەواوی تیمەكەدا گەشە بكات و بیگونجێنێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ئیندریك خۆی ئامادە دەكات بۆ بەشداریكردنی هێڵی پێشەوەی مێرەنگێ لەگەڵ هاونیشتمانیانی ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ.